هەواڵ- تەندروستی
پلازمای خوێن توشبوی کۆرۆنا چاک ناکاتەوە
کۆباس_
توێژینەوەیەکی نوێ ئاشرایدەکات، پلازمای خوێن یارمەتیدەر نییە بۆ چاکبوونەوە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
بە گوێرەی
توێژینەوەیەک لە لە کلینیکێکی تایبەت بە چارەسەرکردنی نەخۆشانی کۆرۆنا لە ئەرجەنتین
کراوە و لە گۆڤاری نیو ئینگلاندا بڵاوکراوەتەوە، دەریخستووە بەکارهێنانی
چارەسەری پلازمای خوێن بۆ نەخۆشانی کۆرۆنا کاریگەری ئەوتۆی نییە و مەترسی
مردن لەسەر نەخۆشەکان بە رێژەیەکی بەرچاو کەم کەمناکاتەوە.
توێژینەوەکە
لەسەر ٣٣٣ نەخۆش کراوە، کە سییەکانیان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە توشی هەوکردن
بووە و پلازمای خوێنیان بۆ بەکارهێنراوە بۆ چارەسەرکردن، کەسەکان بە
شێوەیەکی هەڕەمەکی دابەشکراون هەندێکیان چارەسەری ئاساییان بۆ بەکارهێنراوە
و هەندێکیان چارەسەری پلازمای خوێن، دەرکەوتووە رێژەی مردن لەو کەسانەی کە
پلازمایان بۆ بەکارهێنراوە ١١% بووە، بۆ ئەو کەسانەشی چارەسەری ئاساییان
بۆ بەکارهێنراوە، رێژەکە ١١.٤% بووە.