هەواڵ- تەندروستی

هاووڵاتییان لە حەبێکی ساختە ئاگادار دەکرێنەوە

13/06/2021

3149 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لە هەرێمی کوردستان، هاووڵاتییان لە بڵاوبوونەوەی جۆرە حەبێکی ساختە ئاگادار دەکاتەوە.
بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە "ئاگاداری هەموو لایەک دەکەینەوه بەپێی نووسراوی سەنتەری چاودێریکردنی دەرمانی عێراقی حەبی Nexium 40mg  به ژماره باچەکانی (ZCRD May/2022) و (ZCRH June/2022) ساختەیه و سەرچاوەکەی نادیاره".
ئەوەشخراوەتەڕوو: "له کاتی بوونی ئەم دەرمانه بە ژماره باچەکانی ئاماژەپێکراو خۆتان له بەکارهێنانی بپارێزن و ئاگادارمان بکەنەوه".

 

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations