هەواڵ- ڕاپۆرت

پەیوەندی ئێمە و یارانی ئەشكەوت چییە؟

پێش 3 هەفتە

81 جار خوێندراوەتەوە


پەیوەندی ئێمە و یارانی ئەشكەوت چییە؟ 
کەی دراوی كاش دەمانكاتە كەسێكی نامۆ لە ناو كۆمەڵگە؟ 
دراوی دیجیتاڵی چارەنوسی چییە؟ 

هەمووان گوێبیستی چیرۆكی یارانی ئەشكەوت بووین  كە لە قورئانی پیرۆز وەرگیراوە  كاتێك یارانی ئەشكەوت چەند سەد ساڵ خەویان لێدەكەوێت و 
وەكو پەرجوو (موعجیزە) خودای گەورە بە ئاگایان دەهێنێتەوە و  دواتر كەسێكیان دێتەوە ناوشار بۆ كڕینی خواردن 
بەڵام دراوی كڕینی خواردنەكە هەموو شتێكیان ئاشكرا دەكات....  ئەمە دەمانباتەوە بۆ ئەوەی لەداهاتوو  رەنگە دراوی دیجیتاڵی جۆرێكمان لێ بكات 
هاوشێوەی یارانی ئەشكەوت،  ئەگەر دراوی نەختینەت لەدەست بێت  دەبیتە کەسێکی نامۆ بە كۆمەڵگە.  د. رێبەر فەتاح مامۆستای زانكۆ و شارەزای ئابوری  بۆ كۆباس وتی، دۆخەكە جۆرێكی لێهاتووە 
ئابورییەك سەر ناگرێت ئەگەر بەرەو بە دیجاتاڵكردن نەڕوات و  ئێستا ئابوریی جیهان بەوجۆرەی لێهاتووە  ئەگەر پابەندی ئەو هەنگاوانە نەبیت 
داهاتووی دارایی وڵات دەكەوێتە مەترسییەوە و  ئەمە بۆ تاكیش  دروستە هەر بۆیە  ئەمڕۆ كار بە كارتی بانكی و 
دراوی دیجیتاڵی بكەی باشترە  لەوەی خۆت دوا بخەی بۆ داهاتوو.  ئەوەش هەنگاوێكی باشە بۆ رێگری لە گەندەڵی لە دراو و  چەندین سودی دیكەی هەیە.  باسی لەوەشكرد، هەنگاوەكان لەوبارەیەوە لە عێراق و هەرێمی كوردستان 
دەستی پێكردووە و ئومێدمان هەیە  لە داهاتوو پێشكەوتنی بەرچاو بەخۆوە ببینێت  هاوشێوەی ئەوەی لە چەند وڵاتێك هەیە  كە دەتوانیت پارەی كاش هەڵنەگریت و 
تەنها بە كارتی بانكی كارەكانت رایی بكەیت و  ئەوەی پێویستە بە کارتەکە بەدەستی بخەیت.  ئەوەی جێگەی سەرنجە جگە لە هاوڵاتی  حكومەتی لە چەندین كەرت هەنگاوی پێویستی گرتووەتە بەر  بۆ ئەوەی وەرگرتنی پارە بكرێتە دیجیتاڵی و  بەوەش كار بە وەرگرتنی پارەی كاش ناكرێت  ئەمەش وادەكات لە داهاتوو خەڵك ناچار ببێت  پەنا ببایتە بەر كارتی بانكی و دراوی دیجیتاڵی. 
لەوبارەیەوە د.خالید حەیدەر مامۆستای زانكۆ و  شارەزای ئابوریی بۆ كۆباس وتی،  ئەمەی دەكرێت پارەی نەخت لەدەست هاوڵاتی وەردەگیرێت و  دەكرێتە دیجیتاڵی سودی زۆری هەیە و  سودەكەشی بۆ حكومەت زیاترە،  چونكە لە رابردوو لە بەدواداچوونی یەكێك لە خوێندكارەكانمان  كە بۆ توێژینەوەی خۆی كاری لەسەر كردووە 
دەركەوتووە بە دیجاتاڵكردنی مامەڵەی دوو بەڕێوەبەرایەتی  لەوانە هاتوچۆ و پاسپۆرت  نزیكەی 30% بۆ حكومەت داهات دەگەڕێنێتەوە.  باسی لەوەشكرد، بەهۆی ئەوەی هەنگاوەكان 
بۆ بە دیجیتاڵكردنی دراو خێرابوون  چاوەڕواندەكرێت لە دوو بۆ سێ ساڵی داهاتوو  پارەی نەخت ببێتە شتێكی نامۆ و  دراوی دیجیتاڵی جێگەی بگرێتەوە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations