هەواڵ- تەندروستی
دوای چەند مانگ توشی کۆرۆنا دەبیتەوە؟
کۆباس_
د. داهات حه‌وێزی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ناوی شه‌هید د. هێمن تایبەت بە کۆرۆنا له سلێمانی ئاشکرایدەکات، به‌رگری له‌ش به‌ته‌نها (IGG) نیه به‌ڵكو به‌رگری له‌ش بریتیه له‌و خانه بیره‌وه‌ریانه‌ی كه له‌ناو جه‌سته‌دان رێگه ده‌گرن له‌وه‌ی كه‌سه‌كه به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا تووشی نه‌خۆشیه‌كه ببێته‌وه بۆیه ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ی كه‌كه‌سێك دووه‌م جار تووش ببێته‌وه ئه‌گه‌رێكی زۆر كه‌مه.
د. داهات حه‌وێزی به ده‌نگی ئه‌مریكای وتوە:" "توشبونه‌وه به ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر زۆر ده‌گمه‌نه واته له‌وانه‌یه له 100 كه‌سدا دوو كه‌س دووباره توش نه‌بێته‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه توشدهبنهوه كه‌به‌ته‌واوه‌تی چاك نه‌بوونه‌ته‌وه و به‌رگرییان پهیدانهكردووه بۆ ڤایرۆسه‌كه ئه‌وكاته جاری دووه‌م له‌وانه‌یه توش ببنه‌وه به‌شێك له‌مانه دوباره بوونه‌وه نییه به‌ڵكو چالاك بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یه كه‌به‌ته‌واوه‌تی چاك نه‌بۆته‌وه و نیشانه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێته‌وه".
سەبات بەوەی کێن ئەو کەسانەی کە توشی کۆرۆنا دەبنەوە، د. داهات حه‌وێزی ئاماژەی بەوەکردوە، "توشبونه‌وه‌ی كۆرۆنا لهحاڵهتێكدایه ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه به‌رگری نه‌مێنێت چونكه ئه‌و به‌رگریه‌ی له‌دوای كۆرۆنا دروست ده‌بێت ( IGG) له‌وانه‌یه تا سێ مانگ بمێنێته‌وه یان له‌وانه‌یه زیاتر بمێنێته‌وه ئه‌گه‌ر دوای ئه‌و سێ مانگه به‌رگری له‌شی نه‌ما ئه‌وكاته ئه‌گه‌ری هه‌یه جارێكی تر توش ببێته‌وه چونكه وه‌ك وایه هه‌رگیز تووشی كۆرۆناكه نه‌بووبێت وه‌ك لایه‌نی زانستی ئه‌و ئه‌گه‌ره هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رگری له‌ش به‌ته‌نها (IGG) نیه به‌ڵكو به‌رگری له‌ش بریتیه له‌و خانه بیره‌وه‌ریانه‌ی كه له‌ناو جه‌سته‌دان رێگه ده‌گرن له‌وه‌ی كه‌سه‌كه به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا تووشی نه‌خۆشیه‌كه ببێته‌وه بۆیه ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ی كه‌كه‌سێك دووه‌م جار تووش ببێته‌وه ئه‌گه‌رێكی زۆر زۆر كه‌مه كه له‌وانه‌یه له 100 كه‌سدا 2-3 كه‌س تووش ببێته‌وه، زۆربه‌شیان ئه‌وانه‌ن كه‌یه‌كه‌مجار دوای ڤایرۆسه‌كه كه گرتوویانه به‌رگرییان دروست نه‌كردووه".