هەواڵ- تەندروستی
ئەو مرۆڤانە کێن کە توشی کۆرۆنا نابن؟
کۆباس_
زاناكان سه‌ریان سوڕماوه لەوەی جۆرێك مرۆڤ هه‌ن توشی كۆرۆنا نابن.
سایتی روسیا توده‌ی بڵاویكردوه‌ته‌وه , ئیریج تۆتۆلیان به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای پاستۆر بۆ توێژینه‌وه له زانستی په‌تا و زینده‌وه‌رزانیی ورد, وتویه‌تی:" ئه‌و جۆره مرۆڤانه چه‌ندین جار به‌ركه‌وته‌ی توشبوانی كۆرۆنا ده‌بن و نه‌خۆشیش ناكه‌ون و ڤایرۆسه‌كه كاریان لێ ناكات'.
زاناكان سه‌ریان له‌و دیارده‌یه سوڕمان و نازانن له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كی ته‌ندروستیی كارپێكراو شرۆڤه‌ی بۆ بكه‌ن و تائێستاش هۆكاره‌كه‌ی له‌لای زانایان روون نییه.
ئیریج تۆتۆلیان ئه‌و راستیه‌ی له مونته‌دای "ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵگه‌ی 2020"دا دركاندوه و رایگه‌یاندوه كه هێشتا ناتوانن هۆكاره بایۆلۆجییه‌كان بۆ به‌رگری و به‌رگه‌گرتنی ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سه دیاری بكه‌ن كه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نابن سه‌رباری ئه‌وه‌ی چه‌ندجارێك تێكه‌ڵی توشبوانیش ده‌بن و به‌ریان ده‌كه‌ون.