هەواڵ- تەندروستی
لەمەودوا لە شوێنێکی تری جەستەوە پشکنینی کۆرۆنا دەکرێت
کۆباس
توێژەران پشكنینێكی نوێی لیک بۆ دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا پەسەند دەکەن و دەڵین:" ورد و ئاسانە ".
د. سیما کومار پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ و هەڵگری بڕوانامەی بۆرد لە هەناو لە سەنتەری مایۆتۆنۆمی کە تایبەتە بە هۆشیاری و رێنمایی پزیشكی ئاشکرایکرد ، پشكنینە نوێیەکە کاریگەرەو کەمتر نەخۆش ئازاردەدات و ورد و ئاسانیشە.
وتوشیەتی:"کاتێك بەدواداچونیان بۆ کاریگەری پشكنینە نوێیەکە کردوە بۆیان دەرکەوتوە کە پشكنینی لیک بۆ دەرخستنی ڤایرۆسی کۆرۆنا وردتر بوە بەراورد بە پشكنینەکە لە لوت و قوڕگ، بەهۆی ئاسانی ئەم پشكنینە نوێیە، دەکرێت خەڵکێكی زۆرتر بەتایبەت ئەوانەی نیشانەکانیان سوکە پشكنینیان بۆ بکرێت و دەستنیشانبکرێن".