هەواڵ- هەمەڕەنگ

کچێکى کورد بە خوێنى سوڕى مانگانەى کارێکى سەیر دەکات

22/11/2020

19467 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس_ 

 

زارا دۆغان كچە كوردێكی خەڵكی باكوری كوردستان بەتابلۆكانی لەزیندانەوە كە بەشێوەیەكی نهێنی كێشاونی و ناردونیەتە دەرەوە توانی خەڵاتی كارۆڵ رامای ئیتاڵی لەبواری هونەردا بەرێتەوە.

ماوەی سێ ساڵە زارا دۆغان لەزیندانەكانی توركیادایە و بەتۆمەتی بانگەشە و پشتیوانی بۆ پەكەكە دەستگیركراوە، هۆکارى دەستگیرکردنەکەشى ئەوە بوو كە تابلۆیەكی لەسەر روداوەكانی نوسێبین لە12ی تەمموزی 2016 دا كێشا كە گوزارشتبو لەهێرشەكانی توركیا بۆسەر خەڵكی ناوچەكە دەگێڕایەوە.

ئەو هونەرمەندە بەنهێنی لەزینداندا بەردەوامبوە لەكێشانی تابلۆكانی و بەقاچاغیش تابلۆكانی ناردوەتە دەرەوەی زیندان، بەگوێرەی لێدوانێكی بۆ ئاژانسی فرانس 24 بەشێوەی نوسراو وتویەتی تابلۆكانم لێرە لەسەر تیشێرت و خاولی دەكێشم و سەرین و كەتان و زەرف و كاغەزی جگەرە بەكاردەهێنم.

زارا دەشڵێت، فڵچەی بۆیەكانی لەقژی هاوڕێكانی دروستكراوە و توێكڵی پەتاتە، تەماتە ، چا، توێكڵی هەنار و تۆزی قاوە بەكاردەهێنێت و هەندێكجار بە "جوانترین ڕەنگ" ی خۆی كە خوێنی سوڕی مانگانەیەتی وێنەكانی دەكێشێت.

ئێستا زارای تەمەن 30 ساڵان، لە زیندانەوە، براوەی خەڵاتی كارڵ رامای ئیتاڵییە، یەكەم زیندانی سیاسییە كە بەهۆی كێشانی وێنەكانیەوە دەستبەسەردەكرێت، بەڵام لەجیاتی ئەوەی بەرە و نائومێدی بچێت، زیاتر داهێنەر و بزۆزتربووە.

زاراى نیگارکێش بەئاژانسە فەرەنسیەكەی وتووە، بە هاوكاری و هاورێی زیندانیەكانی تابلۆكانی ئامادەكردوە، كە هەرشتێك زانیبێتیان رەنگی دەبێت لەخواردنە بەجێماوەكەیان بۆیان هێناوە، لە كاتی كاركردندا بەدەوریدا كۆبونەتەوە و هانیانداوە.

دۆغان لەنامەكانیدا لەزیندانەوە بۆ هاوڕێكەی (ناز ئۆكەی) كە رۆژنامەنوسە بەرهەمەكانی ناردوەتە دەرەوە و چەند چیرۆك و كارێكیشی لەو رێیەوە بەزمانی فەرەنسی بڵاكردوەتەوە. 

 

ئەو وێنەیەى زاراى ڕاپێچى زیندان کرد

 

نمونەى چەند فڵچەیەکى زارا کە لە قژى هاوڕێکانى دروستکراون 

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations