هەواڵ- هەمەڕەنگ
دوایین زانیاری لەبارەی دۆخی تەندروستی بەیان بۆمبا
کۆباس_
خانمە
هونەرمەندی ناسراوی کوردستان و دەرکەوتوو لەبواری کۆمیدیادا بەیان بۆمبا دەنگۆی
مردنی رەتدەکاتەوە.
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی مردنی
بەیان بومبا بە کۆرۆنا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، ئەو خانمە هونەرمەندە، راگەیاند
کە تەندروستی باشە و کۆرۆناکەی تێپەڕاندووە.
ماوەیەک بەر لە ئێستا خانمە ئەکتەر بەیان بومبا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا
دەبێت و لە ئێستادا تێیپەڕاندووە.
بەیان مەحمود ناسراو بە بەیان بۆمبا دەرچووی پەیمانگای
هونەرەجوانەکانە، زیاتر لە ٤٠ ساڵە لەبواری هونەری کاردەکات (نواندن ، شانۆ ،
سینەما ، دراما ، گۆرانی منداڵان).