هەواڵ- هەمەڕەنگ
خانمە ئەکتەرێکی کورد: خۆم ڕوت ئەکەمەوە
کۆباس_
خانمە ئەکتەرێکی کورد دەڵێت:" خۆم ڕوت ئەکەمەوە و زۆر پێم خۆشە وەک کچی کورد ناوم بچێتە کتێبی گینس-ەوە".
لەیلا مەجیدی خانمە ئەکتەری شانۆو سینەما کە دەرچوی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانە دەڵێت:" کارەکانی من زیاتر ئەکتەری سەر شانۆ بوم، بەشداری دراما ناکەم لە کوردستاندا چونکە پێم باش نیە و ئەگەر بەشداری درامایەکی سەقەت بکەیت هەتا هەتایە لە چاوی بینەردا تۆ دەمێنیتەوە، بەڵام لە داهاتودا رەنگە بەشداری لە درامای فارس یاخود وڵاتانی دیکەدا بکەم".
دەشڵێت:" من بە تەواوی کەسێکی ڕێچکە شکێنم واتە لەیلا سوجدە بۆ کەس نابات، بۆ من یەکەم هەنگاو هەڵنەگرم کاری ئیرۆتیک بکەم و خۆم ڕوت بکەمەوە با بۆ من بێت ،زۆر پێم خۆشە وەک کچی کورد ناوم بچێتە کتێبی گینس-ەوە بۆ تا هەتایی کە تۆ مردیشی ناوت لەو کتێبە دەمێنێتەوە".