هەواڵ- هەمەڕەنگ
خانمە ئەکتەرێکی کورد واز لە کاری هونەریی دێنێت
کۆباس_
شنه حه‌سه‌ن خانمە ئەکتەری کورد کە بەشداری لە چەندین درامادا کردوە، به‌هۆی ناڕازیبونی له‌و دۆخه‌ی ئێستای هونه‌ری كوردی و زۆربوونی ئه‌كته‌ری كچ، به‌ته‌واوی واز له هونه‌ر دێنێت و به‌شداریی هیچ كارێكی هونه‌ری ناكات.
شنه حه‌سه‌ن دەڵێت:" هۆی دووریی من له كاری ھونه‌ری ئه‌وه‌یه كه ئێسته یاری به ھونه‌ر ده‌كرێ، ھونه‌ر بووه به شتێكی بازاڕی و قه‌در و قورسایی جارانی له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا نه‌ماوه و ئێسته ھونه‌ر شێوێنراوه، گوناهه كه كارێكی جوان نه‌بێ ئێمه‌ومانان ئیشی تێدا بكه‌ین، بۆیه ته‌نیا ڕێكلامی لێ ده‌رچێ، من به ھه‌موو شێوه‌یه‌ك له دراما، شانۆ و ھه‌موو كارێكی ھونه‌ری دوور ده‌كه‌ومه‌وه".
ڕاشیگه‌یاند، به‌ڕاستی به‌شێكی زۆری وازھێنانی من بۆ زۆربوونی ئه‌كته‌ری كچ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌ڕاستی ئه‌وه‌نده زۆر بوون كاره‌كانیان ناشیرین كردوه، ئیتر ئێمه دراما و شانۆمان له‌به‌رچاو كه‌وتوه.