هەواڵ- هەمەڕەنگ
نەوید زەردی لەسەر ئایلا و هێنانی ژنی دووەم هاتە دەنگ
کۆباس-
نەوید زەردی گۆرانیبێژی لاوی کورد کە بەهۆی کلیپەکانی و تێکستی گۆرانیەکانی بەردەوام ڕوبەڕوی ڕەخنە دەبێتەوە ، لەسەر ئەو ١٠ ملیۆن دینارەی حکومەتی عیراق بۆ هێنانی ژنی دووەم دەیداتە پیاوان، هاتە دەنگ.
نەوید زەردی کە ڕێپلەی کۆمێنتی کەسێکی کردوە لەو بارەیەوە نوسیویەتی:" ئەو بڕیارە بێڕیزیە بەرامبەر بە ژن نەک (ئایلا) ، کە بۆ دلخۆشی بو بە تێکستێکی فەنی".
نەوید ڕەخنە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوراست دەگرێت و دەڵێت ، تەنها شوێنێک لە جیهان کە باسی ژنی دووەمی تێدا بکرێت وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوڕاستە.
دوێنێ چوارشەممە بانكی رهشیدی سهر بهبانكی ناوهندی عێراق لهبهیاننامهیهكدا بڵاویكردهوه، بڕیار دراوه پێشینهی هاوسهرگیری پێشوهخته بدرێتە ئەو فەرمانبەرانەی کە خێزاندارن و ژنی دووەم دەهێنن، به مهرجێك خۆی و هاوسهری یهكهمی لهو بڕه پارهیه سودمهندبن کە ١٠ ملیۆن دینارە.
ئەوەش کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوەو چالاکوانانی ژنان و زۆربەی چینوتوێژەکان بە بێڕێزی بەرامبەر ژنانی دەزانن.