هەواڵ- ڕاپۆرت

بەریتانیا و ئەوروپا دژی کۆچبەران یەک دەگرن

پێش 3 هەفتە

228 جار خوێندراوەتەوە


بەریتانیا و  ئەوروپا دژی کۆچبەران یەک دەگرن 
هەنگاوەكان دژی كۆچبەران لە چەندین وڵات دەستی پێكرد 
وڵاتانی ئەوروپا دەیانەوێت هاوشێوەی بەریتانیا بڕیار دژی كۆچبەران بدەن 
پەنابەران یان بە زۆر دەنێردرێنەوە، یان دەنێردرێت بۆ ئەفریقا


لەگەڵ ئەوەی ماوەی چەند ساڵێکە حکومەتی بەریتانیا  کار دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو کۆچبەرانەی بە نایاسایی  روویان لەوڵاتەکە کردووە بەڵام بڕیارەکان جێبەجێ نەکراون.  لە ئێستادا دۆخەکەی جۆرێکی دیکەیە و باس لەوەدەکرێت لەم دواییانە 
بەریتانیا بە تەواوی هەنگاوی ناوە بۆ ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا و  ئەوەش کە پشیتوانی ئەم هەنگاوەی زیاتر کردووە  وڵاتانی ئەوروپین کە بڕیاریانداوە  پێکەوە چارەسەرێک بۆ کۆچبەرانی نایاسایی بدۆزنەوە و  هاوشێوەی بەریتانیا بیر لەوە دەکەنەوە کۆچبەران 
بۆ وڵاتێکی دیکە رەوانە بکەن جگە لە وڵاتانی ئەوروپی و  بەوەش چارەسەری دۆخەکە بکەن. جگە لەوەش لە ماوەی رابردوو بەزۆر ناردنەوەی کۆچبەران  بۆ وڵاتەکانی خۆیان بووەتە فشارێکی جدی و  بەتایبەت لەم قۆناغە لەلایەن ئەڵمانیاو نەرویج کاری لەسەر کراوە.  بەکر عەلی سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان بۆ کۆباس وتی، ناردنەوەی زۆرە ملێی پەنابەران بووەتە هەڕشەیەکی جدی و  لە ماوەی رابردوو لەلایەن هەریەک لە وڵاتانی ئەڵمانیا و نەرویج  ژمارەیەک پەنابەر بە زۆر رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان کراونەتەوە و  ئەوەش لە داهاتوو رێگە خۆشکەر دەبێت بۆ ئەوەی وڵاتانی دیکە  هەمان هەنگاو دژی پەنابەران جێبەجێ بکەن.  ئاشکراشیکرد، ئەو پەنابەرانەی بەزۆر رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکرێنەوە  لە دۆخێکی خراپی دەرونیدا دەبن و  بۆ ئەوەش پێویستە هەمووان هەوڵبدەن بۆ ڕێگری لەم هەنگاوەی دژی پەنابەران گیراوەتەوە بەر. 


بەپێی بەدواداچوونەکانی کۆباس 
لە ئێستادا بەهۆی ئەوەی روون نییە 
بۆچی ئەو پەنابەرانە رەوانەی وڵاتەکانیان کراونەتەوە 
بەدواداچوونی جدی دەکرێت لەبارەی ئەوەی 
ئایا ئەوانە بە کێشەو گرفتی یاسایی تۆمەتبارن 
یاخود بە زۆرە ملێ رەوانە کراونەتەوە و 
بۆ ئەوەش لەدوای وەرگرتنەوەی وەڵامی جدی لەوبارەیەوە 
باس لەوەدەکرێت هەنگاوی جدی دەگیرێتەبەر. 


لەلایەکی دیکەوە نەبەز بازیانی 
بەڕێوەبەری ناوەندی توێژینەوەی رەوەندی کوردی 
بۆ پرۆسەی سیاسی لە عێراق و کوردستان و 
چالاکی بواری کۆچبەران لە بەریتانیا بۆ کۆباس وتی، 
پرسی ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا لە پرسێکی یاساییەوە بووەتە پرسێکی سیاسی و 
ئەمجارە هەنگاوەکانی بەریتانیا و ئەم کابینەی حکومەت لەوبارەیەوە جدییە و 
بڕیارە لە ماوەی داهاتوو ژمارەیەک کۆچبەر رەوانەی رواندا بکرێن و 
بەڵێنی حکومەتی بەریتانیا جێبەجێ بکرێت 
کە چارەسەری کێشەی کۆچبەرانە تاوەکو کاتی هەڵبژاردن 
کە کۆتایی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت. 
باسی لەوەشکرد، ئەوەی لە ئێستادا ئەم هەنگاوەی جدی کردووە 
ئەوەیە کە وڵاتانی دیکە و یەکێتی ئەوروپا 
لە ئێستادا لەهەوڵی جدیدان هاوشێوەی بەریتانیا چارەسەری پرسی کۆچبەران بکەن 
بەناردنیان بۆ وڵاتێکی دیکە جگە لە وڵاتانی ئەوروپی و 
ئەوەش ڕێگە خۆشکەری تەواو دەکات بۆ بەریتانیا 
تاوەکو ئەو هەنگاوەی بکاتە کرداری 
کە لەماوەی رابردوو بە کارێکی هەڵە و دژی مافەکانی پەنابەران 
لەلایەن ژمارەیەک وڵات و رێکخراوەوە ناوزەند دەکرا.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations