هەواڵ- ڕاپۆرت
سەرۆک کۆماریی ئێران چی لێهاتووە؟
سەرۆک کۆماریی ئێران چی لێهاتووە؟
ئەو لەسەر رووباری ئاراس چی دەکرد؟
ئەمریكا هاتووەتە سەرخەت جۆبایدن پشووەكەی هەڵوەشاندەوە
داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی بەپەلە و بەدواداچوون دەکرێت
ئەمڕۆ هەواڵی كەوتنە خوارەوەی كۆپتەری ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران میدیاكانی جیهانی تەنی و بووە هەواڵی گرنگی رۆژ ئەوەش دوای ئەوەی ئیبراهیم رەئیسی سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە بۆ کردنەوەی بەنداوێک له‌سه‌ر رووباری ئاراس
سەردانی ئازەربایجانی کرد لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ سەرۆکی ئازەربایجان ئەو بەنداوەیان کردەوە کە لەلایەن هەردوو وڵاتەوە بەڕێوە دەبرێت. بەگوێرەی میدیای فەرمی ئێران ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ وەزیری دەرەوە، پارێزگاری تەورێز، سەرۆکی پاسەوانەکان و پاسەوانێکی سەرۆک کۆمار و فڕۆکەوانەکە و دوو یاریدەدەری بووە و دوو کۆپتەری دیکە هاوسەرفەریان بوون بەڵام بەهۆی خراپی کەش و هەوا فڕۆکەکەی سەرۆک کۆمار توشی نیشتنەوەی سەخت بووە و
ئەوەش بووەتە هۆکاری ون بوونی شوێنی نیشتنەوەکەی و پچڕاندنی پەیوەندی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان دوای دیار نەمانی كۆپتەرەكەی سەرۆك كۆماری ئێران و تیمی یاوەری لە رێگەی 46 تیمی جۆراو جۆر و چەندین تیمی تەندروستی گەڕان بە دوای چارەنوسی فڕۆكەكە دەستی پێكردو لە سەرتاسەری ئێران تیمەكانی دیكەش خرانە حاڵەتی ئامادەباشی بۆ هەر ئەگەرێك. له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران داوای‌کرد لێكۆڵینه‌وه له رووداوی كه‌وتنی كۆپته‌ره‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار بكرێت.
هاوكات جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا پشووه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به په‌له گه‌ڕایه‌وه كۆشكی سپی له واشنتن و وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئاگاداری رووداوه‌كانی ئێرانن و چاودێریی زانیاری و راپۆرته هه‌واڵه‌كان ده‌كه‌ین. هەر بەگوێرەی میدیا ئێرانییەکان، له شوێنی نیشتنەوەی کۆپتەرەکەی سەرۆک کۆماری ئێران وەکو باس دەکرێت تاشه به‌ردی گه‌وره هه‌یه كه به‌رزییه‌كه‌ی 70 مه‌تر ده‌بێت. سەرچاوەیەک لە تارانی پایتەختی ئێران بۆ کۆباس ئەوەی ئاشکراکرد، لە ئێران بەگشتی دۆخێکی جیاواز هاتووەتە ئاراوە و زیاره‌تكاران به كۆمه‌ڵ نزا ده‌كه‌ن بۆ سه‌رۆك كۆمار تیمەکانیش بەردەوان لەگەڕان بوون بۆ دۆزینەوەی چارەنوسی كۆپتەرەكەی سەرۆک کۆماری ئێران.
ئیبراهیم ڕەئیسی تەمەن 63 ساڵە و وەک خوێندکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران سەیر دەکرێت.