هەواڵ- کوردستان
پەنجەیەک عێراقییەکانی توڕەکردووە
پەیکەرێک لهبهردهم یهكێك له هۆتێلهكانی بهغداد دانراوە و هاولاتییانی عێراقی بەدەنگهێناوە و دەڵێن، ئەم کارەساتە چییە؟!
لەراستیدا، پەیکەرەکە هاوشێوەی پەیکەرەکەی پاریسی پایتەختی فەرەنسایە کە لەلایەن هونەرمەندێکەوە بە ناوی سیزار باڵدچینی لە ساڵی ١٩٦٥ دروستکراوە و پەیکەرەکەش پەنجەی خۆیەتی و یەکێکە لە نامۆترین پەیکەرەکانی جیهان.
پەیکەرەکەی عیراقیش نوێنەرایەتی پەنجەی وەبەرهێنەر و بازرگانی عێراقی عەبدوڵڵا جبوری دەکات، کە گوزارشتە لەوەی کارەکانی ئەم وەبەرهێنەرە، جێپەنجەیەکیان لە وڵاتدا جێهێشتووە.
بەڵام شێوەی پەیکەرەکەی عێراق بەچاو پەیکەرەکەی فەرەنسادا کەمێک نامۆیە و خەڵکی دەڵێن، شێوەی سەیر و سەمەرەیە و هیچ مانایەکی هونەری و ڕۆشنبیری نییە و بەشێکی خەڵکیش گاڵتەی پێدەکەن.
پهیكهرەکە لهبهردهم هۆتێلی (قلب العالم) له ناوچهی جادرییهی بهغداد دانراوە و دوای ئەو هەرایەی لەسەری دروست بوو سەندیکای هونەرمەندان داوایکرد پەیکەرەکە لاببرێت، دەستەی وەبەرهێنانیش وەڵامی داوەتەوە دەڵێت ئەوە کاری ئێمەیە و لاینابەین.
هۆتێلەکە ساڵی رابردوو بەڕووی گەشتیاراندا کرایەوە، کە دەکەوێتە سەر پردی جادریە و ڕووی لە ڕووباری دیجلەیە و سەنتەری بازرگانی و چەندین چێشتخانە و مەلەوانگەی تایبەت لەخۆدەگرێت