هەواڵ- کوردستان

عەیب و عارێکی دیکەی هەژماری من دەردەکەوێت

03/06/2024

407 جار خوێندراوەتەوە


بەهۆی دواكەوتنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان،  هەموو ئەو مەترسییانەی لەسەر هەژماری من پێشتر باس دەكرا ئاشكرا بوون حكومەتی هەرێم راستی ئەو سیستمە بانكییەی بۆ هەمووان بە بەڵگەوە خستە روو پەرلەمانتارانی خولی پێشوو شارەزایانی بانكیش ئاماژە بەوەدەكەن ئێستا كاتی ئەوەیە فەرمانبەران و مووچەخۆران ئەو راستییە بزانن كە هەژماری من پێچەوانەی ئەوەی بانگەشەی بۆ دەكرا بووەتە بەڵایەك بۆ مووچەخۆران. 

ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشوو ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بۆ كۆباس وتی، كردنەوەی هەژماری من خزمەت بە مووچەخۆران ناكات چونكە لە سیستمی بانكیی  شتێك هەیە پێی دەوترێت (السحب علی المكشوف)واتە كاتێك لەگەڵ بانكێك مامەڵە دەكەیت لەسەر بنەمای متمانە دەتوانرێت بەپێی ئەو بڕەی رێککەوتنی لەسەر کراوە، بەپێی ئەو بڕەی رێککەوتنی لەسەر کراوە پارە رابکێشیت لە ئەگەری پێویستیت بە پارە، لە هەژماری من رەنگە ئەمە وەكو یەکێک لە خزمەتگوزارییەکانی باسکربێت 
بەڵام ئەمە کاتێک دەبێتە راستی کە رۆشتیتە بەردەم بانكەكە داواکارییەکەت جێبەجێ بکات، خۆ ئەگەر داواکارییەکەت جێبەجێ نەکرا دەبێت ئەو بانکە بانگەشەی ئیفلاس بوونی خۆی بکات. 
 
ئەوەشی وت، ئەوەی هەژماری من بانگەشەی بۆ دەکرد نەک راست نەبوو بەڵکو ئەمە پرۆژەیەک بوو بە مردووی لەدایکبوو. 
ئەو پەرلەمانتارە بۆ کۆباس ئاشکراشیکرد، بە بەڵگەوە ئەوەم ئاشکرا کردووە كە 42 بانک لە کوردستان، دەستکاری سیولەیان کراوە و نزیکەی 6 ترلیۆن دیناریان لێ راکێشراوە 

هاوکات گوڵاڵە سدیق شارەزای دارایی و بانک بۆ کۆباس وتی، حکومەتی هەرێم راستگۆ نەبوو لە خستنەڕووی زانیارییەکان لە کردنەوەی هەژماری من چونکە پێشتر بانگەشەی ئەوە کرا کە نەخۆشخانەیەک لە هەولێر هەژماری من یان هەیە بێ ئەوەی حکومەت پارەی مووچەی رەوانە کردبێت بۆیان  خۆیان توانیویانە مووچە وەربگرن بەڵام بە پێ نەدانی مووچەی هێزە ئەمنییەکان راستییە دەرکەوت، چونکە ئێستا زۆرینەی هێزە ئەمنییەکان هەژماری منیان هەیە  و  مووچەیان پێ نادرێت تاوەکو بەغداد مووچە رەوانە دەکات.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی بەپێی ئەو بەدواداچوونەی کردوومانە  فەرلەمانبەرێک ئەگەر تەوتینی مووچە بکات و پارەی پێویست بێت دەتوانێت  پشەکی مووچەی سێ مانگ وەربگرێت و دواتر مانگانە بەشێکی پارەکەی لێ وەردەگیرێتەوە. 
بەڵام ئەمە لە هەژماری مندا نییە بەوەش دەردەکەوێت هەژماری من حسابێکی بانکی نییە  بەڵکو بازرگانییەکە و هیچی دیکە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations