هەواڵ- ڕاپۆرت

موچەی مانگی 5 چی لێدێت؟

پێش 4 هەفتە

213 جار خوێندراوەتەوە


موچەی مانگی 5 چی لێدێت؟
ئایا مووچەی مانگی 5  لە کاتی خۆیدا دێت؟
 یاخود پێویستە دەست بە موچەی مانگی 4 رەوە بگرن؟
حکومەتی هەرێم پلە بەرزکردنەوە دواخستووە و سەرقاڵی شەڕە لەسەر هەژماری من!! 

دوای هەوڵ و فشارێکی زۆری پەرلەمانتارانی کورد  لە لە ناوەڕاستی مانگی 5 وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندیدا  لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان  ئەوەی ئێستا جێگەی نیگەرانییە و داوای چارەسەر کردنی دەکرێت  مووچەی مانگی 5ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە  کە بەپێی هەموو ئاماژەکان و بەپێی بڕیاری دادگای بالای فیدراڵیش رادەگیرێت  ئەگەر تەوتینی مووچە نەکرێت.  د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران 
تایبەت بۆ کۆباس وتی،  ئەوەی روونە کە مووچەی مانگی چوار بە فشاری پەرلەمانتاران  بە كاش رەوانە کرا چونکە هەوڵ هەبوو  تاوەکو تەوتینی مووچە نەکرێت مووچەش رەوانەی هەرێم نەکرێت  بەڵام بەهۆی زۆر دواکەوتنی مووچە و 
فشارەکانمان توانرا مووچە بەکاش رەوانە بکرێت.  ئەوەشی وت،  بۆ مووچەی مانگی 5  تا ئێستا روون نییە ئەو فشارانە کاریگەری دەبێت یاخود نا.  لە ماوەی رابردوو حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی 
ئەوەیان بڵاو کردەوە کە بانکی تی بی ئای هاتووەتە ناو هەژماری من  بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی بە کۆباس دراوە  ئەوە تەنها دەنگۆیەک بوو بڵاو کرایەوە و  بۆ ئەوەش لە پێناو دەستپێکردنی تەوتینی مووچە  داواکرابوو بانکەکە روونکردنەوە نەدات لەسەر ئەو پرسە و  ئەو لێدوانانە رەت نەکاتەوە.  جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بۆ کۆباس ئەوەی وت،  بانکی تی بی ئای بکات بە شێکە لە تەوتینی مووچە  بەڵام تا ئیستا حکومەتی هەرێم ئامادە نەبووە  هاوشێوەی بانکەکانی دیکەی ناو هەژماری من  داتای فەرمانبەرانی بۆ رەوانە بکات و  ئەوەش بووەتە کێشە بۆ بانکەکە.  ئەوەشی وت، پێی دەچێت ئەمجارە فشارەکان جدی بن لەسەر حکومەتی فیدراڵیش  بۆ ئەوەی تەوتینی مووچە بکرێت و  دواتر مووچەی مانگی 5 رەوانە بکرێت 
بەڵام روون نییە بڕیارەکان دواتر دەگۆڕێن و  بەکاش پارەی مووچە رەوانە دەکرێت.  جگە لە تەوتینی مووچە  فەرمانبەرانی هەرێم ئومێدیان بەوە هەبوو  كە لە مووچەی مانگی 5 بە پلە بەرزكردنەوە دابەشدەكرێت.  بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی داراییەوە بە کۆباس دراوە  بۆ مانگی 5 ناتوانرێت لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم  بە پلە بەرزکردنەوە رەوانەی بەغداد بکرێت  چونكە تا ئیستا ژمارەیەک وەزارەت ماوە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران ئامادە بکەن و  بۆ ئەوەش کاتی زیاتری پێویستە و 
جگە لەوەش حکومەتی هەرێم لە ئێستادا سەرقاڵی ئەوەیە  فەرمانبەران پابەندی کردنەوەی هەژماری من بن.  شیروان میرزا پەرلەمانتاری خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران  لە لیژنەی دارایی ئەوەی بۆ کۆباس ئاشکراکرد،  کە لەلایەن بەرپرسێکی حکومەتی هەرێم پێی راگەیەندراوە  مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێتە قوربانی  ئەگەر کار بە هەژماری من نەکرێت.  شیروان میرزا پێی وایە، ئەگەر حکومەتی هەرێم  سووربێت لەسەر ئەم هەنگاوانەی بۆ کردنەوەی هەژماری من و  نەچوونە ناو تەوتینی مووچە و ئەوە سەرکێشی گەورە دەکات و دواجار مووچەخۆرانی هەرێم دەکرێنە قوربانی و باجی ئەو هەڵانە دەدەن.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations