هەواڵ- ڕاپۆرت

پ*ەكەك*ە بەرانبەر پارتی هاتە دەنگ و بە چاوساغ و تورك و خوێنڕیژی كورد ناوی دەبات

18/05/2024

97 جار خوێندراوەتەوە


پ*ەكەك*ە بەرانبەر پارتی هاتە دەنگ و بە چاوساغ و تورك و خوێنڕیژی كورد ناوی دەبات 
رۆژنامەكانی زمانحاڵی پارتی چۆن بوونەتە جاسوس و كاری سیخوری و هەواڵگری دەكەن!! 
داوای تۆماركردنی سكاڵا و بەدەنگ هاتنی رێكخراو و سەنتەرەكان و داوكاری گشتی دەكرێت 


پارتی لە دوای ئاشكرابوونی كارە ساختەكانی و  مشكستە یەك لەدوای یەكەكانی لە پرسی هەڵبژاردن و  ممەترسییەكانی لەسەر داهاتووی حزبەكەیان  ملە رۆژنامە فەرمییەكانیانەوە كەوتوونەتە چەواشەكاری و  كاری سیخوڕی دژی خەڵكی سلێمانی و یەكێتیی و 
دەیانەوێت توركیا و سوپای توركیا بهێننە شاری سلێمانی و  ئاسایش و ئارامی ئەم شارە تێك بدەن و  بەبێ بوونی بەڵگە و سەرچاوەی رەسمی سلێمانی تۆمەتبار دەكەن بە هاوكاریكردنی پ*ەكەك*ە 
لەكاتێكدا ئەوان رەتیدەكەنەوە هیچ هاوكارییەك لە سلێمانییەوە بگاتە ئەوان و بارەگاو چالاكیەكیان لە سلێمانی هەبێت.   زوبێر ئایدار ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ك*ەجەك*ە  تایبەت بۆ كۆباس رایگەیاند،  ئەو راپۆرتەی بڵاو كراوەتەوە باس لە چالاكی و  بوونی پ*ەكەك*ە دەكات لەسلێمانی كارێكی دوژمنكارانەی بە ئەنقەستی پارتیە و  مەبەستێتی سلیمانی و یەنەکە بکاتە ئامانجی تورکیا.  وتیشی، ئەوە کاری ئێمە نییە لە سلێمانی بارەگای سەربازی بکەینەوە و  خەڵک پەروەردە بکەین و رەوانەی قەندیل و رۆژئاوای بكەین  ئێمە دەزانین پارتی هاوکاری تورک دەکات و  بارەگاکانی هێناوەتە باشوری کوردستان و چاوساغییان بۆ دەکات و  دەیەوێت ژیانی خەڵک بخاتە مەترسییەوە.   ئاشکراشیکرد، ئەو هەوڵوێستەی خەڵکی سلێمانی یەنەکە هەیەتی هەڵوێستێکی کوردانەیە 
ئەوان نایانەوێت خوێنی کورد بڕژێت و دژایەتی كوردان ناكەن  بەڵام پارتی مەبەستییەتی خوێنی کوردان بڕێژێت و  مهاوکاری دوژمنان دەکات و ئێمە ئەو هەنگاوە شەرمەزار دەکەین.  مئەو رەتیشیکردەوە، هیچ بارەگاو چالاکییەکان لە سلێمانی هەبێت و  مجەختی لەوەکردەوە نە پێویستمان بەوە هەیە و نە ئەوەی باس دەکرێت کارێکی مەنتقیە و ئەوەی دەکرێت هەنگاوێکی دوژمنکارانەی پارتیییە دژی خەڵکی سلێمانی و  دەیەوێت بەمکارەی هاوکاری تورکیا بکات و  مهاوشێوەی چاوساغی كردن بۆ بەعس و هێنانی بۆ هەولێر  چاوساغی بۆ تورك بكات و بیهێنێتە ناو سلیمانی.   بەپێی وتەی شارەزایان و چاودێرانی سیاسی پارتی بەمكارانەی  ئەوە راستییە ئاشكرا دەكات كە لە هەموو هەنگاوەكانی بەرانبەر یەكێتی شكستی هێناوە و 
وەكو هێزی یەكەم نەماوە لە كوردستان و  ئێستا دەیەوێت شەڕی شكستەكانی بە توركیا بكات و  مەترسی لەسەر سلێمانی دروست بكات.  لەتیف نێرەوەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی  لە دیمانەیەكی تایبەت بۆ كۆباس باسی لەوەكردووە  ئەو هەنگاوەی رۆژنامەی خەبات كە زمانحاڵی رەسمییە  ئەوەندەی بەكارێكی هەواڵگری دەزانین ئەوەندە بەكارێكی میدیایی نازانین. رۆژنامەی خەبانی زمانحاڵی پارتی  لە راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووە كە لەسلێمانی پ*ەكەك*ە  كادیر پەروەردە دەكات و رەوانەی قەندیل و رۆژئاوای دەكات و  هەروەها بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەكی رەسمی  باس لە هەبوونی كارگەی دروستكردنی درۆن دەكات و  چەندین رێكخراوی سیاسی و سەندیكا كە مۆڵەتییان لە وەزارەتی ناوخۆی هەولێر و  حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی بەغداد وەرگرتووە  بە هاوكاریكردنی پەكەكە  تۆمەتبار دەكات. كاروان ئەنوەر رۆژنامەنوس و چاودێری سیاسی تایبەت بۆ كۆباس وتی،  زۆرجار وتومانە لە نێوان كاری میدیایی و كاری سیخوری تاڵە موویەك هەیە  ئەگەر ئەو تاڵە مووە پچڕا هیچ نامێنێتەوە و 
ئەوەشی ئێستا هەیە ئەو مەترسیەی خەریكە دەبێتە جدی،  چونكە پێشتر لە میدیا سێبەرەكان و شاراوەكان ئەمجۆرە راپۆرتانە دەكرا  بەڵام ئەوەی ئێستا هەیە كە رۆژنامەیەكی وەكو خەبات  ئەمكارەی كردووە كە ئەوە مەترسییەكی جدییە.  ئاشكراشیكرد، ئەوەی باس دەكرێت لە راپۆرتەكە ئەو راستییە دەردەخات  كە پێشتر بۆردومانی فڕۆكەخانەی عەربەت كراوە لەسەر هەمان زانیاری بووە،  لەكاتێكدا ئەوان هیچ بەڵگەیەكی فەرمییان نییە بۆ ئەو راپۆرتەی بڵاویان كردووەتەوە، 
بۆ ئەوەش پێویستە داوكاری گشتی و  سەرجەم ئەو رێكخراو و سەندیكایانەی تۆمەتبار كراون بە هاوكاری پەكەكە  بێنە دەنگ و سكاڵا تۆمار بكەن  چونكە ئەمە هەنگاوێكی مەترسیدارە بە ئاڕاستەی شێواندنی دۆخی سلێمانی. لەكاتێكدا تێكچوونی ئارامی سلێمانی  تێكچوونی ئارامی هەرێمی كوردستانە و خەڵك زەرەرمەندی یەكەم دەبن نەك حزبەكان.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations