هەواڵ- ڕاپۆرت

بافڵ تاڵەبانی لە نیولانس هەموو شتێکی ئاشكرا کرد

16/05/2024

211 جار خوێندراوەتەوە


بافڵ تاڵەبانی لە نیولانس هەموو شتێکی ئاشكرا کرد
یەکێتی لە چ دۆخێکدایە و دۆخە قورسەکە چی بووە؟
نێوانی یەکێتی و پارتی ئێستا چۆنە؟
ئەو جارێکی دیکەش تورکیا بێ هیوا دەکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدیدارێکیدا لە پەیمانگای نیولاینس لە واشنتن دەرکەوت  کە پەیمانگایەکی سیاسی گرنگە لە وڵاتەکەدا و گرنگی بە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا دەدات لەو دیدارەدا بافڵ تاڵەبانی لەسەر زۆر پرسی گرنگ قسەی کردوو  لە بەشێکی قسەکانیدا تیشکی خستە سەر دۆخی ناوخۆی یەکێتی و رایگەیاند کە  "یەکێتی بەدۆخێکی قورسدا تێپەڕیوە و ئێستا جیاوازترە لەڕابردوو، هاوکات باشترین پەیوەندیمان لەگەڵ بەغدا هەیە و جگە لەوەش پەیوەندییەکی باشمـان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوەش هەیە بە تایبەت لەگەڵ ئەمریکا". سەبارەت بە پەیوەندیەکانیان لەگەڵ تورکیاش کە هەمیشە جێگای مشتومڕبووە، بافڵ تاڵەبانی رایگەیاندووە کە " یەکێتی هیچ کات دژایەتی تورکیا ناکات "
بەڵام وتویشیەتی " ئامادەنیم زانیاری لەسەر برا کوردەکانم بدەمە هیچ وڵاتێک". لەبارەی پەیوەندییەکانی یەکێتی لەگەڵ پارتی، بافڵ تاڵەبانی بە راشکاوانە رایگەیاند کە پەیوەندیەکانیان هەندێک جار باشە و هەندێک جاریش خراپ، لەئێستاشدا پەیوەندییەکەمان زۆر باش نییە و هەندێک جار هاوکێشەکە یاری دەکات ئەوەش بەشێکی پەیوەندی بە دۆخی هەرێم و ناوچەکەوە هەیە". هەرچی پەیوەست بە دۆخی کوردستانیش، بافڵ  تاڵەبانی رایگەیاند کە "کوردستان بەشێوەیەکی گشتی ئارام و سەقامگیرە، بەڵام نائومێدیش هەیە و رەنگە نەمانتوانیبێت وەک پێویست هاوکاری خەڵک بین بافڵ تاڵەبانی لەو دیدارەدا وتیشی کە   تا ئێستاش ژمارەیەکی زۆری خەڵک نەدارن، کە ئەمەش بەشێوەیەکی گشتی یەکێتی و پارتی لێی بەرپرسیارن و پێویستە خەونی گەورەمان چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بێت و کوردستان بخەینە قۆناغێکی دیکە، یەکێتی ئێستا جیاوازە و دید و بۆچونێکی جیاوازی هەیە، بەرۆحیەتێکی یەکگرتوو کاردەکات، پێم وایە ئەمەش یارمەتیمان دەدات کورسی زیاتر بەدەستبهێنین".
لە بارەی دۆخی عێراق و دەستوەردانی ئێرانیشەوە،  بافڵ تاڵەبانی رایگەیاندووە کە  دۆخی کوردستان و عیراق ئەوەندە خراپ نییە کە باس دەکرێت، وەک ئەوەش نییە کەلێرە دەوترێت، گوایە لەلایەن ئێرانەوە داگیرکراوە، دۆخی عیراق و کوردستان رەش و سپی نییە هەر لەو دیدارەشدا بافڵ تاڵەبانی رەتیدەکاتەوە کە داعش کۆتایی پێهاتبێت و رایگەیاندووە کە داعش  لەهەماهەنگی و پەیوەندیدایە و بەشێوەیەکی جیاواز خۆی رێکدەخاتەوە و لەچەند ناوچەیەکیش دەرکەوتووەتەوە، ئەمەش ئاڵنگارییەکی ئاسان نییە

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations