هەواڵ- ڕاپۆرت

بافڵ تاڵەبانی پێش شەش ساڵ چی وت و چۆن هێنایە دی؟

13/05/2024

168 جار خوێندراوەتەوە


بافڵ تاڵەبانی پێش شەش ساڵ چی وت و چۆن هێنایە دی؟ 
سەرۆکی یەکێتی بۆ هەمووانی سەلماند کە یەكێتی هێزە و دوای هیچ لایەنێك ناكەوێت
بۆچی پێشتر بڕیارەکانی یەکێتی گۆڕانکاری تێدا دەکراو لە بەرژەوەندی پارتی یەکلایی دەبوەوە؟ 
پارتی بۆ چی لە داهاتوو مامەڵەی لەگەڵ یەكێتی دەگۆڕێت!! 


ساڵی 2018 و لەكاتی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان  بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، "ئیتر دەبێت لایەنە سیاسییەكانی تر دوای یەكێتی بكەون و  یەكێتی دوای هیچ لایەنێك ناكەوێت و هاووڵاتیان دەبینن یەكێتییەكەی خۆیان چییان بۆ دەكات".
ئەم لێدوانە لە کاتێکدا بوو یەكێتی ئەوكات لە قۆناغێكی پڕ باڵ بوو  دۆست و دوژمن باوەڕیان بەم قسانە نەدەکرد بەڵام دوای تێپەڕبوونی شەش ساڵ راستیی ئەم قسەیە بۆ هەمووان ئاشكرا بوو  بەتایبەت لە رۆژانی رابردوو كە یەكێتی ئەوەی سەلماند كە یەكێتییەكەی پێشوو نییە  و  کە  بۆچوونی خۆی و حزبەكە بگۆڕێت لەسەر ئاستی ناوخۆی هەرێم و عێراق و  تەنانەت لەسەر ئاستی جیهانیش.  پێشتر و پێش سەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی چەندین بڕیار لە پەرلەمان و لە حكومەت و  لە چەندین شوێنی دیكە لە كۆتایی خاڵەكاندا لە بەرژەوەندی پارتی یەكلایی دەكرایەوە!!  وەرن پێتان بڵێم بۆچی؟  ئەمانە بەهۆی پەرتەوازەیی و باڵ باڵێنی ناو یەكێتی بوو كە پارتی دەچوو كاری لەسەر باڵە جیاوازەكان دەكرد.  ئەم جارە یەكێتی بە روونی ئەوەی بە پارتی گەیاند  كە نە باڵ و نە لق و پۆپ ماوە و ئێستا بۆ بڕیاردان یەك مەرجەع لە ناو یەكێتی بوونی هەیە ئەویش دەباشانە. ئەم یەكدەنگییەی یەكێتی لە بەرانبەر پرسی هەڵبژاردن پارتی بەجۆرێك لێكرد  نازانێت ئەوەی بینیویەتی خەوە یا خەیاڵ  چونكە ئەو هیچ كات چاوەڕوانی ئەوە نەبووە و پێی وابووە دەتوانێت  گۆڕانكاری بكات لە بۆچونەكانی یەكێتی هاوشێوەی پێشوو  تەنانەت بەپێی زانیارییەكان پارتی زۆر شتی داوە بەدەستەوە بۆ یەكێتی تاوەكو لەگەڵیدا دانیشتن ئەنجامبدات  بەڵام لە دوایین ساتەكان یەكێتی بە روونی ئەوەی گەیاندە پارتی  كە ئامادە نین بەشداری هیچ كۆبوونەوەیەك بكات لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن.  پارتی بەجۆرێك ئامادە نەبوو بۆ ئەم دۆخە  ,لە دوایین ساتەكان فریاكەوت و بۆ ئەوەش باجی زۆر گەورەی دا و دروشمی خۆنەچەمێنی شكاند.  پارتی پێی دەچێت لەبەرانبەر ئەم باجە گەورانەی داویەتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن،  لەداهاتوو دوای ئەوەی بەهۆش خۆیدا دێتەوە 
جۆرێكی دیكە مامەڵە لەگەڵ یەكێتی ئێستا بكات.  ئیتر پارتی دەست هەڵدەگرێت لە بڕیاری لە سێدارە دان و ناردنەوە ماڵەوە و  دەست خستنە ناو دەزگا ئەمنییەكانی یەكێتی و  ئەوە دەزانێت كە سەركردایەتی یەكێتی و سەرۆكەكەی  زۆر جیاوازتر لە پێشوو رەفتار دەكەن  ((السن بالسن والعین بالعین)). خەڵەف شەهید ئەحمەد شاتوانی پەرلەمانتاری خولی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان تایبەت بۆ کۆباس وتی، یەکدەنگی و یەکڕیزی و گۆڕانکارییەکانی یەکێتی لە ئیستادا  یەکێتی کردووەتە حزبی یەکەمی هەرێمی کوردستان و  ئەوەش وایکرد لایەنەکان ئامادەی هەڵبژاردن نەبن بەرانبەر یەکێتی و  جگە لەوەش یەکێتی لە خەمی ئەم دۆخەدایە کە بۆ هەرێمی کوردستان دروستبووە بەوەی پەرلەمان لەکاردا نییە و  ماوەی یاسایی حکومەت کۆتایی هاتووە  بەوەش بۆی گرنگە هەڵبژاردن بکرێت و چیتر چاوی وڵاتانی ناوچەکە و جیهان  نەکەوێتە سەر هەرێمی کوردستان بەم دۆخەی ئێستا و مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم دروست ببێت.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations