هەواڵ- جیهان

پەیامى ئاراستەى جیهان کرد

19/11/2020

687 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس_ 

سەرۆكی چین ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی دەبێتە پێشەنگی ئابوریی جیهانی و ئامادەیی وڵاتەكەشی بۆ هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتان و كۆمپانیاكانی جیهان دوپاتدەكاتەوە.

 
شی جین بینگ، سەرۆكی چین رایگەیاند، هیچ وڵاتێك ناتوانێت گەشەبكات ئەگەر دەرگاكانی بەداخراوی بهێڵێتەوە كرانەوە وادەكات هەر دەوڵەتێك هەنگاو بۆ پێشەوە بنێت لەكاتێكدا دابڕان ڕێگری لێدەكات.

 ئەوەشی خستەڕو، چین بەهێزەوە هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم وڵات و ناوچە و ئەو كۆمپانیایانە دەكات كە خواستی هەماهەنگییان هەیە. ئاڵای كرانەوە و هەماهەنگی بە بەرزی دەهێڵینەوە.

سەرۆكی دووەم گەورە هێزی ئابوری لەجیهان دوپاتیشیكردەوە كە ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن ، ئەو پێشڕەوەن كە گەشەی جیهانی بەڕێوەدەبن لەجیهانێكدا كە بەدەست، ئاڵنگارییە جۆراوجۆرەكانەوە دەناڵێنێت.

ئەو وتانەی سەرۆكی چین ئەمڕۆ لەمیانەی كردنەوەی لوتكەی “مونتەدای هەماهەنگی ئابوری ئاسیا و زەریای هێمن”دا بوو

 وتەكانی سەرۆكی چین دوای ئەوە دێت وڵاتەكەی هەفتەی ڕابردوو پەیماننامەی لەگەڵ 14 وڵاتی دیكەی ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن ئەنجامدا، لە گەورەترین ڕێككەوتنی بازرگانی ئازاد لە جیهاندا.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations