هەواڵ- جیهان
ترەمپ مژدەی بەرهەمهێنانی ملیۆنان دەرزی ڤاکسینی کۆرۆنا دەدات
کۆباس_
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەڵێت:" توانیومانە لە ماوەی کەمتر لە ساڵێک کارێکی گەورە بکەین و لە ماوەیەکی کورتدا بە ملیۆنان دەرزی ڤاکسینەکە بەرهەمدەهێنرێن", دەشڵێت:" ڤاکسین بۆ هەموو ویلایەتەکان دابیندەکەن جگە لە نیویۆرک".
دۆناڵد ترەمپ سەرۆک ئەمریکا لەمیانی وتارێکدا لە کۆشکی سپی رایگەیاند، "ئەو کارەی بە 8 تا 10 ساڵ دەکرێت، توانیومانە لە ماوەی کەمتر لە ساڵێک بە ئەنجامی بگەیەنین، پـێشبینی نەدەکرا ئەم ڤاکسینەی فایزەر هێندە سەرکەوتوبێت، لەلایەن رێبەرانی چەندین وڵاتەوە لەسەر بەرهەمهێنانی ئەم ڤاکسینە پـیرۆزبایی کراوە.
ترەمپ باسی لەوەشکردوە، پـێموایە لە مانگی نیسانی داهاتو بۆ خەڵکی بە گشتی لە ئەمریکا دەسەتەبەردەبێت و بۆ هەموو ویلایەتەکانی دەنێرن تەنیا بۆ ویلایەتی نیویۆرک نەبێت، چونکە فەرمانڕەوای ویلایەتەکە لەبەر هۆکاری سیاسی بڕوای بە ڤاکسینەکە نیـیە.