هەواڵ- جیهان
هاتوچۆی نێوان ههرێم و ئێران ئاسایی بووهوه
كۆباس_
هاتن و چوونی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی
حاجی ئۆمەران ئاسایی بووە و تهنها گهشتیار پێویسته پشكنینی
كۆرۆنا بكات.
بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی سنووریی
حاجی ئۆمەران له راگهیهنراوێكدا دهڵێت، ئاگاداری
هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیانی بیانی دەکەین ئەوانەی کە لەدەروازەی
نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە دەیانەوێت سەفەری ئێران بکەن یان بە پێچەوانەوە سەردانی
هەرێمی کوردستان بکەن، ڕێگای هاتن و چوونی گەشتیاری وەکو جاران ئاسایی بووە.بەم شێوەی
خوارەوە:
١_ هاووڵاتیانی
هەرێمی کوردستان کە دەیانەوێت سەردانی ئێران بکەن پێویستە بۆ چوونی ئێران، باوەڕنامەی
پشکنینی کۆڕۆنا و ڤیزای ئێرانیان هەبێت و هەروەها لەکاتی گەڕانەوە بۆ هەرێمی
کوردستان دوبارە لەسەر سنور پشکنینی کۆڕۆنا بۆیان ئەنجام دەدرێت.
٢_ سەبارەت بە هاووڵاتیانی ئێرانی و بیانی ئەوانەی دەیانەوێت
سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن لەسەر سنور لەدوای ئەنجامدانی پشکنینی کۆڕۆنا و جێبەجێکردنی
ڕێکارە تەندروستییەکان دەتوانن بێنە هەرێمی کوردستان.
له ماوهوی رابردودا گهشتكردن له نێوان ئێران و ههرێمی كوردستان راگیرابوو، تهنها بۆ نهخۆش و خوێندن و كاری بازرگانی رێگه به هاتوچۆ كردن دهدرا.