هەواڵ- ڕاپۆرت

ئەو رۆژەی پارتی شەقی لە هەولێردا هەمووانی زیندە بەچاڵکرد

17/10/2024

176 جار خوێندراوەتەوە


ئەو رۆژەی پارتی شەقی لە هەولێردا هەمووانی زیندە بەچاڵکرد 
دەسەڵاتی خۆسەپێن چۆن دەستی ناوەتە قورگی خەڵکی هەولێر 
هەولێر و شەقامەکانی هەرگیز ژانی شەق لە بیر ناکەن 

ئەوان بۆ داواکردنی مافی خۆییان روو لە هەرکوێییەکی شەقامەکان و دام و دەزگا رەسمییەکان دەکەن  لە بری پێشوازی و پاراستنیان  لەلایەن پاراستنی مەسرور بارزانییەوە 
تێیان هەڵدەدرێت و دەستگیر دەکرێت و  تۆمەتی جیاجیان بۆ درستدەکرێت  ئەمە نەک لە هەولێر بەڵکو لە هەر کوێیەک  پارتی دەسەڵاتی هەبێت  بەمجۆرە پاداشتی خەڵکی کوردستان و قوربانییەکانیان دەدەنەوە. 
ئەوەش لەکاتێکدا بوو لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانی کوردستان  مووچەخۆران رژابوونە سەرشەقامەکان و  داوای مافی خۆیان دەکرد  بەڵام لە هەولێر و بادینان بەمجۆرە مامەڵە لەگەڵیان دەکرا. 
ناڕەزایەتییەکانی هەولێر و بادینان  لەکاتێکدا بوون کە لە سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە  خەڵک شەقامەکانیان پڕکردووە لە ناڕەزایەتی و  خۆپیشاندانی ملیۆنی بەڕێوە دەچوو  ئەوانیش بۆ پشتیوانی مووچەخۆرانی سلێمانی و  شارو شارۆچکەکانی دیکە و  بۆ گەیاندنی نیگەرانی خۆیان ویستیان دەنگی ناڕەزایەتی بگەیەنن  بەڵام لەبری هاوشێوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی  خۆپیشاندەران بپارێزرێن و  رێگەیان پێبدرێت بەو جۆرە وەڵامیان درایەوە.  بەوەش خەڵکی هەولێر و بادینان  هەرگیز ئەوانە لە بیر ناکەن و  دڵنیان لەوەی ئەو حزبانەی پاڵپشتی مووچەخۆران و  خەڵک ناکەن دەبێت رۆژێک باجەکەی بدەن  بۆ ئەوەش پێیان وایە لەم هەڵبژاردنە  رۆژی تۆڵە کردنەوە و سزادانی ئەوانەیە  کە دەستیان ناوەتە بینە قاقای خەڵک و  تەنها کاریان خزمەتی بنەماڵەیەک و  چەند کەسێکی بنەماڵەکەیە....

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations