هەواڵ- کوردستان

لە هەولێر لە بەرمبەر ئیقامە داوای سێکس لە کچێک دەکرێت

03/04/2024

678 جار خوێندراوەتەوە


لە هەولێر کچێکی سوری بەناوی (کریستین جۆرج وەهبی) کاتێک هاتووەتە هەرێمی کوردستان لەگەڵ خێزکەیدا داواکاریی بۆ وەرگرتنی ئیقامە دەداتە پارێزەرێک و دواتر وەکو خۆی باسی دەکات لەلایەن ئەو پارێزەرەوە داوای کاری سێکسی لێ دەکرێت بۆ وەرگرتنی ئیقامەکەی و بەوەش کچەکە داوای پارێزەرەکە رەتدکاتەوە. 

وەکو کریستین باسی دەکات دوای رەتکردنەوەی داواکاری پارێزەرەکە مامەڵەکانی دواخستووە و تاوەکو کار گەیشتووەتە ئەوەی 100 ملیۆن غەرامەی بۆ هاتووەتەوە. 
کریستینی سوری وتوشیەتی"سەرجەم پاسپۆرتەکانمان لەلایەن ئەو پارێزەرەوە دەستی بەسەردا گیرابوو، لەو کاتەدا دوای چەندین هەوڵ و بەدواداچوون ئیقامەیەکی بۆ دایکم دەرکرد کە دواتر بەدوداچوونمان کرد ئەویش ساختە بوو، کێشەی بۆ دروستکردین و دواتر بڕیارماندا سکاڵا تۆمار بکەین و لەدوای تۆمارکردنی سکاڵا خۆشبەختانە بەڵگەنامەکانمان بۆ گەڕاوەتەوە و کێشەکانمان تارادەیەک چارەسەر کراوە. 

لەبارەی هۆکاری دروستبوونی ئەو گرفتە سەرچاوەیەک لەو رێکخراوانەی بەرگری لە کرێکارانی بیانی دەکەن بۆ کۆباس وتی، ئەم گرفتانە زیاتر بەرانبەر کرێکارانی ئێرانی و سوری و تورکی دەکرێت
ئەوەش هۆکاری ئەوەیە هەندێکیان کە بۆ ئەو مەبەستانە و بە ڕێگەی نایاسایی دێنە هەرێمی کوردستان و ئەوانەشی بە یاسایی دێن جۆرێک بێ پلانی و رێکخستنیان پێوە دیارە بۆیە روبەرووی ئەو کێشانە دەبنەوە. 
بەپێی بەدواداچوونەکانی کۆباس و بەپێی وتەی نشینگەی هەولێر ئەوانەی ئەو کارانە دەکەن وەکو باندیان لێهاتووە و لە هەولێر و دوای تۆمارکردنی سکاڵاش لەلایەن کریستین جۆرج وەهبی بەدواداچوون بۆ داواکەی کراوە و رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ وەرگیراوە و رێککاری پێویست گیراوەتە بەر و کەسی تۆمەتباریش دەستگیرکراوە و مافی ئەم کچەش گەڕێندراوەتەوە ئەمە بەپێی وتەی بەڕێوەبەری نشینگەی هەولێر. 

لەبارەی سزادانی ئەو پارێزەرانەی ئەو کارانە دەکەن، ئارام گەردی وتەبێژی سەندیکار پارێزەرانی کوردستان تایبەت بۆ کۆباس وتی،ئێمە ئاگاداری ئەو کەیسە نین و هیچ سکاڵایەکیش لەوبارەیەوە نەهاتووەتە لای ئێمە. 

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations