هەواڵ- کوردستان

کازم فاروق دەرگاى ژوورە داخراوەکانى شاسوار عەبدولواحیدى کردەوە..

04/03/2024

290 جار خوێندراوەتەوە


کازم فاروق دەرگاى ژوورە داخراوەکانى شاسوار عەبدولواحیدى کردەوە..
لە بازرگانى بە پارەى خەڵکەوە بۆ بازرگانى بە ژیانى خەڵک...
کارى مەترسیدارى سەرۆکى نەوەى نوێ بەرامبەر بە هاوڵاتیان ئاشکرا دەبێت..
بە خواردنى پارەى دەخیلەى منداڵ و ئاڵتونى هاوسەرەکان نەوەستا تا گەیشتە رێککەوتن بکات بۆ ئەوەى بازرگانى بە ژیانى خەڵکەوە بکات..

شاسوار عەبدولواحید سەرەتا کە وەک بازرگان دەرکەوت بە بانگەشەى گەورەى کرد  و خەونى دەوڵەمەندبوونى لەناو هاوڵاتیاندا چاند بەناوى کڕینى پشک و بەشداربوون لە پڕۆژەى چاڤى لاند، تا گەیشتە ئەوەى منداڵ دەخیلەى هەڵدەپچڕى و دەیکردە دەستى کۆماپانیاکەى شاسوار عەبدولواحیدەوە، ژن ئاڵتونەکانى خۆى دەفرۆشت، پیاو سەیارە و موڵک و ماڵەکەى دەفرۆشت بۆ ئەوەى بەشدارى لەو پڕۆژەیەدا بکات و وەک ئەوەى بانگەشەى بۆ دەکرێت دەوڵەمەند بێت، رۆژان و مانگان و ساڵان تێپەڕین، ئەو کەسانەى پارە و سامانەکانیان خستە دەستى ئەو بازرگانەوە، ئەوەى هەیان بوو لەدەستیاندا، لە جیاتى خێر و دەوڵەمەندبوون دەبێت بچن کارتى جۆلانە و یاریکردن وەربگرن..
ئێستا ئەو سەدان ملیۆن دیناری 10 هەزار خاوەن پشکى چاڤیلاند قەرزدارە، تەنانەت پارەی شۆفێری گەڵابە و تانکەر و تەکسیش قەرزدار بوو.

هەر ئەوندە نا، بە نزیکەی ٦٠ ملیۆن دۆلار قەرزدارى حکومەتە و  دوو ملیار دیناری بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانیشی لە لابوو کە ئامادەنەبوو بیدات.
ئەو، لە دواى چوونە ناو سیاستەوە، هەر بە چاوى بازرگانى لە سیاسەت دەڕوانێت و دەیەوێت لەو رێگەیەوە پاروى زیاتر کۆبکاتەوە، تەنانەت مامەڵە بەژیانى هاوڵاتیانیشەوە دەکات..

شەوى رابردوو کازم فاروق چەند نهێنییەگى ئاشکرا کرد و پەردەى لەسەر بەشێک لەو کارانەى سەرۆکى نەوەى نوێ هەڵدایەوە کە چۆن بازرگانى بە ژیانى هەموو خەڵکى هەرێمى کوردستانەوە کردووە..

کازم فاروق باسى لەوەکرد کە پێشتر بەرنامەیەکى ئامادەکردووە لەسەر یەکێک لە هۆکارەکانى توشبوون بە شێرپەنجە و تیایدا مەترسییەکى گەورەى لەسەر ژیانى هاوڵاتیان ئاشرا کردووە، بەڵام شاسوار عەبدولواحید بە مامەڵەى ژێربەژێر رێگەى نەداوە بەرنامەکە بڵاوببێتەوە و لەبەرامەبەردا پارەیەکى زۆرى وەرگرتووە..

لەگەڵ هەموو ئەو کارانەدا، سەرۆکى نەوەى نوێ، بە خۆ دەرخستن و موزایەدە، دەیەوێت خەڵکى فریو بدات، لەکاتى نزیکبوونەوەى هەڵبژاردن دەردەکەوێت و چەند کارێکی بچوک دەکات بۆ چاوبەستکردنی خەڵک، بەڵام شکستەکەی لە کەرکوک باشترین وەڵام بوو کە ناتوانێت چیدیکە خەڵکى فریو بدات و چاوەڕوان دەکرێت لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانیش، شکستی گەورەتر بێنێت..

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations