هەواڵ- جیهان
نەتەوە یەکگرتوەکان ڕاستی دەستکاریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرادەکات
کۆباس
زیاتر لە ساڵێکە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەموو جیهان بڵاوبوەتەوە و تا ئێستا هۆکاری سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە دیار نییە، سەرۆکی تیمی رێکخراوی تەندروستی جیهانی کە لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات، دوای گەڕانەوەیان لە چین رایگەیاند، تاقیگەکانی ووهان جەخت لەوە دەکەنەوە کە پێش دەرکەوتنی کۆرۆنا، ئەوان کاریان لەسەر ئەو ڤایرۆسە نەکردوە.
پیتەر بێن ئێمبارێک سەرۆکی تیمی رێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاماژەا بەوەکرد، تاقیگەکانی ووهان سورن لەسەر ئەوەی پێش دەرکەوتنی ڤایرۆسەکە لێکۆڵینەوەیان لەسەر نەکردوە.
بەڵام سەرۆکی تیمەکەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی وتی:"دەکرێت ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێو ئەو سامپڵانەدا هەبێت کە لەو تاقیگەیانەدا هەن، بەڵام هێشتا لێکۆڵینەوەیان لەسەر نەکراون".
چاوەڕێدەکرێت هەفتەی داهاتوو، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، کورتەیەک لەبارەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی تیمەکەی لە سەرچاوەی کۆرۆنا بڵاوبکاتەوە