هەواڵ- کوردستان

وەزارەتی دارایی، گەنجینەکان بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی سێ ماگ ڕادەسپێرێت

26/12/2020

2377 جار خوێندراوەتەوە


سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند وەزارەتی دارایی داوای لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت کردووە، لیستی مووچە بۆ مانگی 11 و 12 و یەک ئامادە بکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەکە بۆ هەر سێ مانگەکە، رێژەی لێبڕینی مووچە 21% دەبێت و بۆ پلە تایبەتەکان بە رێژەی 50% دەبێت.
کۆباس زانیویەتی کە ئەمە وەکو ڕێکارەکانی کۆتاییهێنانی داخستنی حساباتی دارایی ساڵی 2020 دێت و دواتر حکومەتی هەرێم بڕیار لەبارەی شیوازی دابەشکردنی مووچەی ئەو دو ومانگە دەدات.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations