هەواڵ- کوردستان
لەبارەی بڕی بەشەخۆراکی ماڵان روونکردنەوە دەدرێت
وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند کە پارەی پێویست تەرخانکراوە بۆ بەشەخۆراکی هاوڵاتیان و جەختیش دەکاتەوە کە بەشە خۆراکی دابەشکراوی ساڵی2021 زیاتردەبێت لە ساڵی 2020.
وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی فیدراڵیی عێراق، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە لە پڕۆژەی بودجەی ساڵی 2021دا پارەی پێویست بۆ مادەکانی خۆراکی فۆڕمی خۆراکی هاوڵاتیان تەرخانکراوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، وه‌زاره‌ت مكووڕه له‌سه‌ر ده‌سته‌به‌ركردنی مادده‌كانی فۆڕمی خۆراك و ئه‌و پاره‌یه‌شی كه حكومه‌ت بۆ پاڵپشتیكردن له فۆڕمی خۆراك ته‌رخانی كردووه به‌شی ئه‌و پلانه ده‌كات كه وه‌زاره‌تی بازرگانی بۆ ساڵی ئایینده دایڕشتووه.
لەو ڕاگەیەنراوەدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی بازرگانیی جەختدەکاتەوە کە به‌گوێره‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆی ته‌رخان كراوه، فۆڕمی خۆراك بۆ ساڵی داهاتوو له‌وه‌ی 2020 باشتر ده‌بێت.